سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا ڕەخنەی لە جەهەپە گرت و لەبارەی ناوچەی ئارامیشەوە دەڵێت "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت، به كرده‌یی ده‌ستی پێ بكرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا رایگەیاند "له كاتێكدا كه چوونه به‌ره‌ی گه‌ل بوونی هه‌یه، له‌به‌ر كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانیان بێت، چاوچنۆكیی سیاسی‌یان بێت، یان له‌به‌ر نه‌بوونی دانایی، نازانین، تیمی جه‌هه‌په هه‌میشه رێكردنی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی ئیراده‌ی نیشتمانیی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مڕۆش هه‌مان هه‌ڵوێستیان درێژه پێ ده‌ده‌ن".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە جه‌هه‌په و هاوبه‌شه‌كانی په‌سه‌ندی بكه‌ن یان نا، گه‌ڕانه‌وه له سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریی، بوونی نییه و وتی "سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانمان دیارییكردوون، رێگا چاره‌سه‌ره‌كانمان خستوونه‌ته‌ڕوو. له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ گه‌له‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ دوورخستیه‌نه‌وه له باره‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، چه‌كی ئاراسته‌كراو، سیستمه‌كانی چاودێری و نیشانكردن كه پێویستمانن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌مڕۆ به سه‌رسوڕمانه‌وه له‌و به‌رهه‌مانه ده‌ڕوانن كه دروستمان كردوون''.
ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند ''ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا نامانترسێنن و پاشگه‌زمان ناكه‌نه‌وه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها پێداگریمان پته‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین''.
سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات رایگەیاند "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئه‌یلول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت، به كرده‌یی ده‌ستی پێ بكرێت".
لە کۆتاییدا سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی کۆچبەرانیش رایگەیاند "ناچار دەبین دەرگاکان بکەینەوە. ئایا بەس ئێمە شان دەدەینە ژێر ئەم بارە؟ لەبارەی دابەشکردنی باری پەنابەران کە ئێمە میوانداریان دەکەین، پشتگیری تەواومان بەدەست نەگەیشت لە یەکێتیی ئەورووپا و جیهانەوە. بۆ ئەوەی وەری بگرین پێ دەچێت ناچاربین دەرگاکان بکەینەوە".