پارتی پێویستی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی نییە بۆ هەرێمی کوردستان

بەپێچەوانەی ئەو داوایەی هەندێک لە بەرپرسانی حیزبەکانی دیەوە کە داوا دەکەن، لە هەرێمدا مەرجەعێکی سیاسی هەبێت و مەسعود بارزانی بکرێت بەو مەرجەعە، ئەندامێکی دیاری سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند" پارتی پێویستی بە ئەنجوومەنی سیاسی نییە و ئەوانەی باسی هەوڵی پارتی دەكەن بۆ دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنە، ڕاست ناكەن".

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی  
"ئەو هەواڵە هیچ ڕاستیەکی تێدا نییە و چەواشەکارییەکی بێ بنەمایە. نە سەرۆک بارزانی و نە پارتی دیموکراتی کوردستان، نە داوای دروستکردنی ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیان کردووە و نە بە پێویستیشی دەزانن".

هەروەها دەشڵێت "هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەبێت، پارتی خاوەنی ڕا و بڕیاری خۆیەتی، نە پێشتر و نە ئێستە و نە داهاتووش، ویسایەی هیچ لایەک قەبووڵ ناکات".

ئەوە لە کاتێکدایە کە کە هەندێک لە بەرپرسی حیزبەکان و هەندێک ماڵپەڕ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پارتی کار بۆئەوە دەکات ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی پێکبهێنرێت.



PM:07:55:05/09/2019