بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەو هەڵبژاردنە نوێیەدا ٢١٨ حزب مۆڵەتیان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە کە ١٤ حیزبیان نوێن.
حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندوە " ژمارەی حزبی سیاسیەکان کە مۆڵەتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە ٢١٨ حیزبن، لەوانە ١٤ یان حزبی نوێن."
ئەو ئەندامەی کۆمسیاران راشیگەیاند " ٣٠ لایەنی سیاسی رێكارە یاساییەكانیان بۆ دروستكردنی حزبی نوێ دەستپێكردووە و ئەگەر لە وادەی دیاریكراودا رێكارەكان تەواوكەن ئەوا ژمارەی حزبە بەشدارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت زیاد دەكات".
كۆمسیۆن كۆتایی مانگی ئەیلولی وەك دوا وادە دیاریكردووە بۆ پێدانی مۆڵەتی بەشداری حزبەكان, هاوكات پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 5 ئەیلولی 2019 تا 5ی تشرینی یەكەمی دیاریكردووە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیە سیاسیەكان.