موقتەدا سەدر هەڕەشەی بێبەری بوونی خۆی لە حکومەت رادەگەیەنێت

سەرۆکی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان، موقتەدا سەدر هەڕەشە لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات و هەڕەشەی بێبەریبوونی خۆی لەو کابینەیە رادەگەیەنێت، ئەگەر رێوشوێنی توند نەگرێتە بەر.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئەمشەو ٦ ی ئەیلول، لەتویتێكدا، بەناونیشانی "ماڵئاوام نیشتمانم"، هەڕەشەی كۆتاییهاتنی حكومەتی عێراقی راگەیاند.
سەدر نوسیویەتی"ئەم (تویتە) راگەیاندنی كۆتاییهاتنی حكومەتی عێراقە."

هەروەك وتوشیەتی"دەوڵەت لە دەوڵەتێكەوە كە یاسا كۆنترۆڵی بكات گۆڕاوە بۆ دەوڵەتی پشێوی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەگەر حكومەت رێوشوێنە توندەكانی نەگرێتەبەر..ئەوا بێبەریبونی خۆمی لێ رادەگەیەنم."




AM:12:05:06/09/2019