ئێران کۆتاییهێنانی یەکجاری بەڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەهۆی ئەوەی ئێران لەبەرژەوەندی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەدا چاوپۆشی ناکات بۆیە هەموو هەنگاوەکانی پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە کۆتایپێدەهێنێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەهەریەکە لە بوارەکانی بەرەوپێشبردنی زانستی و تەکنیکی هەروەها لێکۆڵینەوە ،کە لەڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥دا هاتوە ئێران هەموو پابەند بوونەکانی بەو ڕێککەوتنە کۆتایپێدەهێنێت.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزیریدەرەوەدا کە ئاڕاستەی فرێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای کردوە دەڵێ، بۆ نیشاندانی نیازپاکی، ئامادەین لە دانوستاندنەکانمان بەردەوامبین و هەرکاتێکیش لایەنەکانی دیکە بەندەکانی رێککەوتنی ئەتۆمییان جێبەجێکرد، ئێمەش لە تەواوی هەنگاوەکانمان پاشەکشە دەکەین.

محەممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەکردوە، هەرکاتێک ئەمریکا پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت، ئەو کاتە ئێرانیش پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکە دەگەڕێنێتەوە.



AM:10:24:06/09/2019