له راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداری خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا هاتووە، هیچ بڕیارێك بۆ داخستنی كوردستان24 ده‌رنه‌چووه و كه‌ناڵه‌كه بۆی هه‌یه به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌م دواییانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه، كه كاركردنی كه‌ناڵی كوردستان24 له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه له نووسینگه‌ی "راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور‌و خۆرهه‌ڵاتی سووریا" هیچ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە "دوای چاوخشاندن به‌و سكاڵایه‌ی دژی ئه‌و كه‌ناڵه تۆمار كرابوو، له ئه‌نجامی پێشێلكردنی پێودانگه پیشه‌ییه‌كان له هه‌ندێك پرۆگرامیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبوونی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به گرنگی رۆڵی میدیا له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی راستیی و پیشاندانی واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، "نووسینگه‌ی راگه‌یاندن" له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا بڕیاری دا ئه‌و كه‌ناڵه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها دوور بكه‌وێته‌وه له پێشێلكردنی مافه‌كانی تاك، هه‌موو پێوه‌ره‌كانی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی میدیایی له خۆ بگرێت و بگاته ئاستی راگه‌یاندنێكی راسته‌قینه كه خزمه‌تی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی بكات، كه ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بڕوای پێیانه.