خلوسی ئاکار: تورکیا و ئەمریكا مانۆڕێكی سەربازی لە ناوچەی ئارام ئەنجامدەدەن

خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، بەپێی پلانەكان یەكشەممەی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا مانۆڕێكی سەربازی لە ناوچەی ئارام ئەنجامدەدەن و دەشڵێت "لە ڕێکەوتنی مانگی ئابدا پلانێکی نوێ دانراوە".

خوڵوسی ئاكار، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند توركیا  ئارامی نەماوە لە دواخستنی كارەكانی تایبەت بە بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكوری فورات، وتیشی "بە بڕیارێكی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 8ی ئەیلول مانۆڕێكی سەربازی لە ناوچە سنوریەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدەدەن".

ئاكار وتیشی "سەرەتا بڕیارەكە بەوشێوەیەبوو كە هیچ سەربازێكی تورك نەچێتە ناو ناوچەی ئارامەوە، بەڵام لە كۆتا رێككەوتنی مانگی ئاب-دا، رێككەوتنەكە گۆڕانكاری بەسەرداهات و لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا پلانێكی نوێ داڕێژراوە".


PM:07:16:06/09/2019