توێژەران پێیانوایە پەیوەندی سێكسی ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە پتەوی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان و یەكێكە لە هۆكارەكانی نوێبوونەوەی خۆشەویستی.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی، باشترین و گونجاوترین کات بۆ سێکسکرن بریتییە لە بەیانیان پێش خۆر هەڵاتن، چونکە لەو کاتەدا مرۆڤ دەست دەکاتەوە بە چالاکی و لە ماندووبوونی رۆژی رابردوو رزگاری بووە.
هەروەها لەروی ئاینیشەوە و بەپێی لێکدانەوەی ئاینی ئیسلامیش لە پاش نوێژی بەیانی کاتێکی گونجاوە بۆ جماع لە نێوان هاوسەراندا.
پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی پرۆسەکەی تێدا بە ئەنجام دەگەیەندرێت زۆر بێده‌نگ و داخراو بێت و ده‌رگاكان قوفڵ بكرێن، زۆر نهێنی بێت و دوور بێت له چاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه، واته هیچ كه‌س ئه‌گه‌ری نه‌بێت نزیكی ئه‌و شوێنه بكه‌وێته‌وه ته‌نانه‌ت منداڵانیش.
هه‌روه‌ك گرنگە كه شوێنی ئه‌نجامدانی سێكس پێویسته بۆنی خۆش بێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كان.
هەروەها پێویستە هاوسەران پێش سێکسکردن خۆشەویستی بۆ یەکتری دەربڕین و دەستبازی بکەن و پاشان سێکس بکەن.