سەرۆکی بەرشەلۆنە ئاشکرای کرد بۆچی نەیماریان نەگواستەوە

بۆیەکەمجار سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات بۆچی نەیانتوانیوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە نەیماری بەرازیلی لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بگوازنەوە.

دوای ئەوەی بەرشەلۆنە چەند دانیشتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی پاریس کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەکڕینی نەیمار، ئەمڕۆ بارتۆمیۆ نوێترین چاوپێکەوتنی ئەنجامداو رایگەیاند یانەی پاریس سانجێرمان بڕە پارەیەکی زۆری دەویست بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە، ئەو یانەیە نەیماری لە بازاڕ دانابوو بۆ فرۆشتن، خۆشی دەیویست پاریس جێبهێڵێت، بەڵام داواکارییەکانی یانەی پاریس سانجێرمان زۆر زۆر بوو لە توانای هیچ یانەیەک نەبوو، ئەوان پارەی زۆریان دەویست.

وتیشی" ٣ تا ٤ یانە هەوڵی گرێبەستکردنی لەگەڵ نەیمار دەدا، یەکێکیان ریاڵ مەدرید بوو.

لە کۆتایدا وتی" لە ساڵی داهاتوو ئەگەر پێویستمان بەو یاریزانە بوو ئەوا گرێبەستی لەگەڵ دەکەین.



PM:11:10:06/09/2019