گۆرانییەکی راپی تورکی لە شەو و رۆژێکدا ٦ ملیۆن بینەر تێدەپەڕێنێت.
گۆرانییە راپەکە ناوی " ناتوانم بێدەنگ بم"و ١٨ گۆرانیبێژی ڕاپی بەناوبانگی تورکی بەشداری تێدا دەکەن.
هۆنراوەکانی راپەکە، دژی سیاسەتی ئەردۆغان و سنوردارکردنی مافەکانی ئازادی رادەربرینە، لە بەشێکی گۆرانیەکەدا دەڵێن" دەمانەوێت لە رێگەی موزیکەکەمان شۆڕش دروست بکەین، باوەرمان وایە بە موزیک بارۆدۆخەکە دەگۆرین".