لە پاڵاوتنەکانی
ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەڵمانیای
تێکشکاندو توانی یاریەکەی ٤-٢ لێ بباتەوە.
هەردو هەڵبژاردە
لە یاریگای ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا هۆڵەندا توانی یاریەکە ٤-٢
بباتەوەو دووەم بردنەوە بەدەست بهێنێت.
گۆڵەکانی هۆڵەندا
یاریزانان، جۆناتان تاهو دی یۆنگ و مالین وویناڵدۆم تۆماریان کردو دوو گۆڵی ئەڵمانیا یاریزانان" گنابری و کرۆس
تۆماریان کرد.
ئەڵمانیا بە ٩ خاڵ
لە پلەی دووەم دێت و هۆڵەندا بە ٦ خاڵ پلەی سێیەمی گروپی سێیەمی داگیرکردووە.