ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات

ئەستێرەی فاسیۆن و گۆرانی کوردی، هێلی لەڤ لە دەورکەوتنیدا ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاودەکاتەوە.



هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە نەرمە سەمایەک دەکات، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی، هەرچەندە هەندێک لە فانەکانی رەخنەی لێدەگرن.  
هێلی لەڤ، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و بە دوو كلیپ توانی ناوبانگێكی جیهانی بەدەستبهێنێت و لە ئێستادا بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دادەنرێت لە ھەرێمی كوردستان.

هێلی لەڤ، خۆی ناوی هێلین عەبدوڵڵایەو ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




AM:12:17:07/09/2019