ولآتێکی ئەوروپی هێز ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

لە میانەی شەڕ دژی تیرۆر، حکومەتی دانیمارک بڕیاریدا هێزی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکات و، بچێتە ریزی هێزەکانی هاوپەیمانی لەو ولآتە.

جۆناسان هۆفمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا بە میدیاکانی ولآتەکەی راگەیاند " ئه‌و هه‌نگاوه‌ى دانیمارك بۆ ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ رۆژئاواى كوردستان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامى كاكردن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى داعش جارێكى تر ناگه‌ڕێته‌وه‌".

وتیشى:"هێزه‌كانى دانیمارك له‌ باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتى ئاسایشی و ئارامى و پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنى به‌رپرسیارێتییه‌كان".

ئەو بەرپرسە ئەمەریکیە ژمارەی هێزەکەی ئاشکرا نەکرد، بەلآم ناردنی هێز لەلایەن ولآتێکی ئەوروپیەوە پاڵپشتیە بۆ هەسەدەو بۆ هاوپەیمانی دژی تیرۆر لەو ولآتە.



AM:09:20:07/09/2019