بەڤیدیۆ.. ھەڵوێست کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


گۆرانیبێژی لاوی کورد ھەڵوێست محمد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

ھونەرمەندی ناسراوی کوردستان ھەڵوێست محمد، شەو ٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ٨ لە یوتوب چەناڵی تایبەتی خۆی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی باناوی (دۆڕاندمان) بڵاوکردەوە، ھەڵوێست خۆی تێکستی گۆرانییەکەی ئامادەکردووە،میوزیکی گۆرانیەکە لەلایەن عەلی شەریف زادە ئامادەکراوە.

ھەڵوێست خەڵکی سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواو کردووە، چەند ساڵێکە دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



AM:09:52:07/09/2019