مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر کۆنگرە کۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سلێمانی لەسەر پرسی کۆنگرە  كۆدەبێتەوە.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیای فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە" ئەمڕۆ شەممە 7-9-2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە".

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی وتیشی " لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن كە گرنگترینیان ئەو پێشنیاز ‌و رێوشوێنانەی بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتووی هەڤاڵانە  بە مەبەستی پەسەندكردنیان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت".

هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی ئەو حیزبە دواخرا بەهۆکاری ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی وەک میدیای ئەو حیزبە ئاماژەی بۆ کرد.



AM:10:31:07/09/2019