مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری کاتی گرێدانی کۆنگرە دەسپێرێت بە سەرکردایەتی حیزبەکەی، بڕیاریشە ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا بڕیار درا کە دیاریکردنی رۆژی سازدانی کۆنگرەی یەکێتی سپێردراوە بە سەرکردایەتی یەکێتی".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لای خۆیەوە تەنها بڕیاری ئەوەی داوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە ببەسترێت، کاتەکەشی سپێردراوە بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی.
ئهمڕۆ شهممه ٧ى ئهیلول مهكتهبی سیاسیى یهكێتى نیشتیمانى كوردستان له سلێمانى كۆبووهوه و تیایدا بڕیاریدا كه تاوهكو كۆتایی ئهمساڵ كۆنگرهى ئهو حیزبه ئهنجامبدرێت.
بڕیاریشە پاش کەمێکی تر کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێبکات.