ماتەمگێڕانی عاشورا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئیمام حسێن دەکەن

لەبەڕێوەچونی مەراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ئیمام حسێن کە سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکە خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ ئیمام حسێن دابینکردوە.

ساڵانە لە کاتی بەڕێوەچونی مەراسیمی عاشورادا دیاردەی سەیر و سەمەرە دەبینرێت ، بۆ ئەمساڵ زیارەتکاران و شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ قسە لەگەڵ ئیمام حسێندا بکەن.

هاوکات زیارەتکاران و بەشداربوانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی لە نەجەف و کەربەلا بەگەرمی پێشوازیان لەم خزمەتگوزاریە کردووە و بەگوڕ و تینەوە قسە لەگەڵ ئیمام حسێن دەکەن و لەکاتی پەیوەندیەکەدا بەکوڵ دەگرین.

لەپەیوەندیەکەیاندا کە وادەردەکەوێت لەگەڵ ئیما حسێن قسە دەکەن، سەرەڕای پەشیمانی و تەوبە کردن زیارەتکاران دەپاڕێنەوە لە ئیمام حسێن و نزا دەکەن

PM:04:27:07/09/2019