مستەفا چاوڕەش: ٧ ی کانونی یەکەم کۆنگرە دەبەسترێت

 

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، بە تێکڕای دەنگ بڕیاردرا ڕۆژی ٧/١٢/٢٠١٩ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ببەسترێت.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی سپی ڕایگەیاند ، کەس ڕایەکی دیکەی نەبوو لەسەر دیاریکردنی ٧ی کانونی یەکەم بۆ بەستنی کانونی یەکەم.

سەبارەت بە دیاریکردنی ئەمڕۆژە ناوبراو وتی، دیاریکردنی ٧/١٢ هیچ بۆنەیەکی دیاریکراوی نەبوو تەنها ئەوەنەبێت تاکو کاتی تەواو هەبێت کە پێداویستیەکانی کۆنگرە فەراهەم بکرێت.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ماوەیەکی درێژە لیژنەیەکی سێ کەسی لە حاکم قادر، ڕەفعەت عەبدوڵا و دلێری سەیعەلی پێکهێناوە بەمەبەستی ئامادەکاریەکانی بۆ کۆنگرە.

پاش مشتومڕێکی چەند ساڵەی نێوان کاردیرانی یەکێتی ئەمڕۆ ئەو حیزبە بڕیاریدا ٧ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەیان ببەستن.



PM:05:04:07/09/2019