نوری مالیکی هۆشداری دەدات

نوری مالیکی هۆشداری دەدات لەبارەی حەشدی شەعبیەوە، ودەلێ پێویستە بەسەربەخۆیی بمێنێتەوە. 

نوری مالیکی دەلێت ناکرێ حەشدی شەعبی لەگەڵ هیچ یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق تێکەڵ بکرێت. 

وتیشی، دەبێت حەشدی شەعبی بەسەربەخۆیی بمێنێتەوە و راستەوخۆ لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا بمێنێتەوە.

ئەو هۆشدارییەی نوری مالکی لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر چەندینجار داوای کردووە کە حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە، هەروەها دوو مانگ لەمەوبەریش عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە پێویستە حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە.




PM:08:14:07/09/2019