تەندروستی سلێمانی ئەم هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كە چەند جۆرە دەرمانێك لە سەنتەری شەكرە هەیە و نەخۆشان دەتوانن سەردانی سەنتەرەكە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی  لە ئاگادارییەكەدا توشبوانی نەخۆشیی شەكرەی ئاگادار كردوەتەوە كە ئەم جۆری دەرمانانە لە ئێستادا لەسەنتەرەكە هەن: خابگ، سافی، میكستارد، نیدڵ (نوكی قەڵەم)، ئەماریل، میتفۆرمین.

داواشی لە توشبوانی نەخۆشی شەكرە كردوە كە بۆ وەرگرتنی ئەو جۆرە دەرمان و پێداویستیانە دەتوانن سەردانی سەنتەری شەكرە بكەن.


PM:10:06:07/09/2019