بڕیاره سبه‌ی یەكشەممە ٨ ی ئەیلول نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رسومی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم، واژوو بکات کە دوو پۆستە یەکێکیان پشکی یەکێتی و ئەوی دی پشكی گۆڕانە.
میدیای گۆڕان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمەوە، بڵاویكردۆتەوە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار و یه‌كه‌م كاری دوای ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی، ئیمزاكردنی مه‌رسومی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم بێت كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان و یه‌كێتین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌باس لەوەش دەکات"هه‌ردو مه‌رسومه‌كه، ئاماده‌كراون و ته‌نها ئیمزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان ماوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه، هه‌ردو جێگره‌كه، بانگهێشتی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێن و له‌وێ به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی هه‌رێم، سوێند ده‌خۆن و مه‌رسومه‌كانیان پێده‌درێت."
لەبەر ناکۆکیەکی سارد لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە ئارادایەو سەفەری سەرۆکی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات، رێکخستنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دواکەوتووە.