فەرەنساو پرتوگال براوە بوون

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠، هەڵبژاردەکانی فەرەنساو پرتوگال توانیان ٨ گۆڵ تۆمار بکەن و سێ خاڵی تر بەدەست بهێنن.

فەرەنسا بووە میوانی ئەلبانیاو توانی یاریەکەی ٤-١ لێ بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان.کومان وجیرۆو گریزمان وئیکۆنی تۆماریان کرد.

فەرەنسا ١٢ خاڵی هەیەو یەکەمی گروپی هەشتەمە.


لە یاریەکی تردا پرتوگال بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بووە میوانی سڕبیاو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوە.

گۆڵەکانیش یاریزانان، رۆناڵدۆ و بێرناردۆ سێلڤاو کارڤالهۆو گۆیدس تۆماریان کرد.

پرتوگال ٥ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی گروپەکەیدایە.






AM:12:59:08/09/2019