شاندی باڵای هەدەپە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حكومەت کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، شاندی باڵای هەدەپە لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆ هەرێم پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەها کاتژمێر ٢:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

دوێنێ ڕێکەوتی ٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و شاندی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لەگەڵ بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومی  و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم کۆببنەوە.



AM:11:50:08/09/2019