بەرشەلۆنە لە مەترسیدایە

پێش یاری بەرامبەر بە یانەی ڤالانسیا لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە مەترسیدایەو دوو یاریزانی لەگەڵ هەڵبژاردەکان لە دەست دەدات.

هەردو یاریزان ئۆمتیتی و سیمیدۆ کە لە هێڵی بەرگری یاری دەکەن، توشی پێکان بوون و تا ئێستا کاتی گەڕانەوەیان نەزانراوە.

سیمیدۆ لە یاری پرتوگال و سڕبیا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت و تا ئەم ساتە ماوەی دابڕانی رانەگەیەندراوە.

هەروەها ئۆمتیتیش لە ریزەکانی فەرەنسا دوورخرایەوە، پاش ئەوەی پزیشکەکانی ئەو هەڵبژاردەیان توشبوونی ئەو یاریزانەیان بە پێکان راگەیاند.

هەردو هەڵبژاردەی فەرەنساو پرتوگال توانیان بردنەوەی گەورە بەدەست بهێنن و لە ئەلبانیاو سڕبیا ببەنەوە.

سیمیدۆ لە لای راستی یاریگا یاری دەکات و یۆمتیتیش لە دڵی بەرگری.



PM:01:40:08/09/2019