بەهۆی سەرپێچیکردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران نۆ نوسینگە لە عەلوەی سلێمانی داخران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی نۆ نوسینگە لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه به‌هاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن و وه‌رگرتنی عموله له‌جوتیاران نۆ نوسینگه له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی داخران".
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاریداوه نابێت نوسینگه‌كان عموله له‌جوتیار وه‌ربگرن، به‌ڵكو ته‌نها له‌كڕیار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و نوسینگانه‌ی داخراون خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وە.