هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەسەر یەکەم هەنگاوی دروستکردنی ناوچەی ئارام


وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوریا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیای لە رۆژهەڵاتی سوریا مەحکوم کرد و بە پێشێلکاری ئاشکرای سەروەری خاکی وڵاتەکەی وەسفکرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سنورەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاگەیەندراوێکی فەڕمی بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی کرد و بە پێشێلکردنی خاکی وڵاتەکەی لە قەڵەمدا.
راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەمەترسی بۆ سەر یەکگرتوویی خاکی وڵاتەکەی ناوزەد دەکات.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا و ئەمەریکا لە ناوچەی باکووری سوریاوە لە نزیک ناوچەی "تەلئەبیەز" پڕۆسەی گەڕان و چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی خۆیان دەستپێکرد.



PM:03:41:08/09/2019