خانمە ئەکتەری تورکیا "دێنیز بایسال" ناسراو بە "هەزان" لە درامای فازیڵە خانم و کچەکانی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
هەردوو ئەستێرەی دیار دێنیز بایسال، باریش یورتجوی گۆرانیبێژ، پاش ماوەیەکی زۆر لەپەیوەندی خۆشەویستی، دوێنێ شەممە ٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە ئاهەنگێکی گەورەدا ئەڵقەی دەستگیرانداریان گۆڕییەوە و ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.
دێنیز باسیال لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١، خەڵکی ئیزمیرە، دەرچووی بەشی بازرگانییە لە زانکۆی مانیسا، لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە کاری شانۆی دەکات.
دێنز پاڵەوانی زنجیرە درامای " فەزیلەت خانم و کچەکانی " یەتی کە تا ئێستا لە کەناڵی کوردماکس بە دۆبلاج کراوی پەخشدەکرێت.