ئەردۆغان: ئەمریكا ناوچەی ئارام بۆ پەكەكە و یەپەگە دروستدەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند،"ئێمە و ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا هاوڕانین و كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكەین.

میدیاكانی توركیا بڵاویانکردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە لەگەڵ واشنتن هاوڕا نین لە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات.

ئەردۆغان ئەمریكای تۆمەتباركرد بە هاوكاریكردنی هێزە کوردیەکانی سوریا و رایگەیاند، ئەمریكا ناوچەی ئارام دروستدەكات بۆ پەكەكە و یەپەگە و بە "تیرۆریست" ناوی بردون.

ئەردۆغان راشیگەیاند،"ئێمە پلانی خۆمان هەیە بۆ رۆژهەڵاتی فورات و تا كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكەین و دواتر هەڵوێستمان دەبێت".

 



PM:06:30:08/09/2019