بەڤیدیۆ.. دینا بە زمانی ھندی گۆرانی دەڵێتەوە

خانمە ھونەرمەندی کورد دینا گۆرانییەکی خۆی بەزاراوەی ھندی دەڵێتەوە.

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان دینا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام گۆرانی "rab ni bana di jodi" دەڵێتەوە، گۆرانییەکە لە فیلمێکی بۆڵیودەوە وەرگیراوە، لە لایەن ئاوازدانەری کورد "ھەڵکەوت زاھیر" ەوە کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام درابوو، کە سەرنجی ھەندێک لە ھەوادارەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

دینا لەشاری ڕانییە لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمین جار لە لایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەری کورد دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



PM:10:58:08/09/2019