خوێن بەربوونی لوت واتە بەربونی دەمارەکانی خوێن لەناو لوتەوە ئەوکاتەی کەسێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت ڕێژەیەکی زۆر خوێن لە دەست دەدات .
هۆکارەکانی:
ـ ووشکبوونی لووت
ـ بەرکەوتنی زەبرێک بەلوت
ـ بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک ئەسپرین.
ـ بوونی برین.
ـ هەستیاری.
ـ هەوکردن.
ـ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
ـ بونی کێشەی نەمەینی خوێن.
ـ نەخۆشی ڕەق بوونی دەمارەکانی خوێن.
ـ بەکاررهێنانی کوکاین.
نیشانەکانی:ٚ
هاتنی خوێن لەلووت
ـ هەندێک جار خوێن بەربوون لەگوێو دەمەمیشەوە دەبێت.
چارەسەر: ماوەیەک بوەستە و سەرت بۆ پێشەوە بهێنە پاشان بەپەنجەکانت کونی لوتت دابخە.
ـ بەکارهێنانی پارچەیەک سەهۆڵ بۆ سەر لوت و ڕومەتت ئەمەش یارمەتی وەستانی خوێن دەدەدات لەدەمارەکاندا.
ـ گرتنی لوتت بۆ ماوەی دەخولەک، پاش دەخولەک لووتت بەردە گەر زانیت دیسانەوە خوێن بەربوونت هەیە دوبارە لوتت بگرەوە تا ئەوکاتی خوێن بەربونەکەت دەوەستێت.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: doctor at home