بەوێنە.. بزانە ژالیا سیروان چی پۆشیوە؟

ژالیا سیروان خاوەنی نازناوی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ژالیا سیروان، شاجوانی پێشووی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە ٨ ی ٩ ی ٢٠١٩ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بە ستایلێکی زۆر جیاوازتر لە جاران دەردەکەوێت، ھاوکات ژالیا دەڵێت" بیان بەخشە ئەوانەی وادەزانیت ناتوانی بیانبەخشیت، تۆ دەتوانی، تۆ لە دوو دەست و دوو قاچ و سەرێکتا دیل نیت، تۆ مەزنیت، تۆ بەشێکی لەم گەردونە گەورەیە، خۆ بەخۆڕای تۆ لێرە نیت..!".

ژالیا لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ وەک شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٧ لەبەر ئەوەی ھیچ ڕێوڕەسمێکی فەڕمی بۆ ھەڵبژاردنی شاجوان ئەنجامنەدرا، پۆستەکەی بۆ درێژ کرایەوە و بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی.


PM:11:13:08/09/2019