بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه له‌باره‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی وخانه‌نشینی و ناردنی له حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان ده‌دات و دەڵێت "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینار جێگیربكرێت".
جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند" 15 ی یەیلولی 2019 پڕۆژه یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی له‌حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌وانه ده‌کرێتەوە و له‌په‌رله‌مانیش ئه‌و هه‌نگاو و رێكارانه‌ی پێویستن بگیرێنه‌به‌ر، هەروەها كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینار جێگیربكرێت و یاخود یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق جێبه‌جێبكرێت كه ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م خانه‌نشیناندا ده‌بێت".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، دەشڵێت: پرۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته‌وه، ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و دواتر ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنی فراكسیۆنه‌كان بێت به‌شێوه‌یه‌ك پڕۆژه‌كه ئاماده ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی و واقیعی كوردستاندا بگونجێت.