سەندیکاکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد راگەیاند و داوای ئازادیی سەرکردەی زیندانیکراوی کورد عبدوڵا ئۆجەلانیان کرد.
دوێنێ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە شاری برایتۆن-ی بریتانیا کۆنگرەى سەندیکاکان بەڕێوەچوو،لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی سەندیکاکان پێکەوە وێنەیەکی ئۆجەلانیان بەرزکردەوە، کە لە سەری نوسرابو "ئازادی بۆ ئۆجەلان" و جەختیان لەوە کردەوە، کە پشتیوانى لە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن.
کۆنگرەى یەکێتیى سەندیکاکان و بازرگانی (TUC) لە 50 سەندیکا پێکهاتوە و نوێنەرایەتی پێنج ملیۆن و 600 هەزار کرێکار و زەحمەتێکشی ئەندامیان دەکەن، لە ساڵی 1868ەوە دامەزراوە.