حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئەیلول، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلییان له نزیك شاره‌دێی رامیه له باشووری لوبنان خستووه‌ته خواره‌وه.
حزبوڵڵا لەبه‌یاننامه‌یه‌كی بڵاویكردووه‌ته‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلیان خستۆتە خوارەوە و دوای خستنه خواره‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی حزبوڵلادایه.
هاوکات وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل دانی به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یاندا ناوه له‌ناو خاكی لوبنان و وتوویه‌تی "پێویست ناكات زانیاریی جیاواز له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دزه‌ی پێبكرێته ناو میدیاكانه‌وه".
حزبوڵڵای لوبنانی پێش چه‌ند رۆژێك به‌ڵێنیدا هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیی كه ئاسمانی لوبنان ده‌به‌زێنێ بكرێته ئامانج.