پارێزگارە نوێیەکەی شاری هەولێر دەست بەکاردەبێت

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" نەوزاد هادی، پارێزگاریی ئێستای شاری هەولێر دەستلەکاردەکێشێتەوە، پارێزگارێکی نوێ لە هەولێر دەست بەکاردەبێت".

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ئاشکراکردووە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ فرسەت سۆفی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەر بە فراکسیۆنی پارتی، وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەست بەکار دەبێت.  








PM:12:32:09/09/2019