حزبێكى نوێ به ناوی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رى له شارى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا و دەڵێن "دروستبوونى حزبه‌كه پێویستییه‌ك بوو بۆ دۆخى ئێستا و كار ده‌كه‌ن بۆ بیری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن".
ئه‌مڕٍۆ دووشه‌ممه 9ی ئەیلولی 2019 له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر، شوكر خه‌یات، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند، دروستبوونى حزبه‌كه پێویستییه‌ك بوو بۆ دۆخى ئێستا و كار ده‌كه‌ن بۆ بیری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونی سیاسی جیاواز هه‌بێت.
دەشڵێت "حزبه نوێیه‌كه له ته‌واوى پارێزگا و ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ماوه‌ری هه‌یه".