ئەندامێکی کوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونكردنه‌وه له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ی 2020 ی عیراق ده‌دات و دەڵێت: چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ پشكی هه‌رێم زیاد بكات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی درایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق پشكی هه‌رێم 13.92%ده‌كات نه‌ك 12.67%، كه پشكی هه‌رێم یاسایه و ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و كه‌منه‌كرێته‌وه".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد فشار ده‌كه‌ین له‌رێی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه كه پشكی هه‌رێم بە بكرێته 14%، واته له 12.67% بۆ هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق دانه‌نرێت چونکە بەپێی سەرژمێری دانیشتوان ئەو بڕە بۆ هەرێم کەمە.