ئیسرائیل وێستگەیەکی شاراوەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە ئێران ئاشکرادەکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لەناوچەی ئابادە لەباشوری ئەسفەهان وێستگەیەکی دیکەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان ئاشکراکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمشەو ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەتدا ئاشکرایکردوە، لەوێستگەیەکی ناوچەی تورزابادی ئێران ئاسەواری یۆرانیۆم دۆزراوەتەوە و نەتەوە یەکگرتوەکانیش زانیارییەکەی پشتڕاست کردۆتەوە. 

هەروەها ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند" لەناوچەی ئابادە لەباشوری ئەسفەهان وێستگەیەکی دیکەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێرانیان دۆزیوەتەوە، کە شوێنە نهێنییەکان تایبەتن بەپەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیداوە ئاسەوارەکانی یۆرانیۆم لەشوێنە گومانلێکراوەکاندا بشارێتەوە، لەوێستگەیەکی تورزاباد وێستگەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بەبەرد و زیخ داپۆشیوە.
 
 



PM:08:58:09/09/2019