ساری موژدەیەکی خۆش بە رۆناڵدۆ دەدات

ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، موژدەیەکی خۆش بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی رۆناڵدۆ دەدات و پێی رادەگەیەنێت ئەم وەرزە سەرو ٤٠ گۆڵ دەکات.

دوای ئەوەی باس لەوە دەکرا ساری بە بەرگری یاری دەکات و شێوازی یاریکردنی وا لە رۆناڵدۆ دەکات کەمترین گۆڵ بکات، ئەمرۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت پەیامێکی ساری راهێنەری یۆڤانتۆسی بۆ رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوەو ئەو راهێنەرە بە ئەستێرەکەی وتووە دەتوانیت زیاتر لە ٤٠ گۆڵ بکەیت.

رۆناڵدۆ لە دوو یاری خولی ئیتاڵیا تەنها ١ گۆڵی کردووەو لە دوو یاری داهاتوو دژی ئاتلەتیکۆ مەدرید و فیۆرنتینا یاری دەکات وئەرکی قورسە.



PM:10:58:09/09/2019