ڤیدیۆ.. پیاوێکی شیعە لە مەراسیمی عاشورادا چەند گوولەیەک بەخۆیەوە دەنێت‌و گیان لەدەستدەدات

لە مەراسیمی عاشورا پیاوێک پێیوایە لەم بۆنە ئاینەیەدا ئەگەر گوولەش بەخۆیەوە بنێت، نامرێت و سێ گوولە بەخۆیەوە دەنێت و یەکسەر گیان لەدەستدەدات.

ڤیدیۆیەک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوتەوە کەسێک وا دیارە تەمەنی لەسەرو ٤٠ ەوە دەبێت کڵاشنکۆفێکی بەدەستەوەیە، دیارە لە بۆنەی عاشورادایە، ئەو پێوایە لەو بۆنە پیرۆزەی شیعەدا گوولەش بەخۆیەوە بنێت، هیچی لێنایەت و نامرێت.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پیاوەکە دوای ئەوەی چەند فیشەکێکی کڵاشنکۆف بەخۆیەوە دەنێت و دەکەوێت بەزویداو دەمرێت.

هەرچەندە ئەم ڤیدیۆیە لە ساڵئ ٢٠١٧دا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە مراسیمی عاشورای ئەمساڵدا سەرلەنوێ بڵاوکراوەتەوەو، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە.




AM:12:15:10/09/2019