پارێزگاری هه‌ولێر هەواڵی لادانی له پۆسته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه و رایدەگەیەنێت، ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و هیچ شتێكی فه‌رمیش نیه تا ئه‌م ساته له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، هەواڵی لادانی لە پۆستەکەی ڕەتدەکاتەوە و بە دەنگی ئەمریکایی ڕاگەیاند" ئه‌وه بڕیاری پارتیه كه گۆڕانكاری له هه‌ندێك له پۆسته‌كاندا بكات به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتوه، من نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌م نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌مه كارێكی سروشتیه زۆرن ئه‌و جێگۆڕكێیانه و ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزامی پێوه ده‌كه‌ین".
نه‌وزاد هادی سەبارەت بە پارێزگارێکی نوێ بۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان نازانم، چونكه من له‌و لیژنانه نیم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه.
نەوزاد ھادی سیاسەتمەداری کوردی لە ١٩٦٣ لەشاری ھەولێر لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠٠٤ تاوەکوو ئێستا نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێرە، لەڕووی خوێندنەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتووە لە زانکۆی سەلاحەدین، ناوبراو جگە لەزمانی کوردی ھەریەک لە زمانی عەرەبی ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت، خێزاندارە و سێ کوڕ و تاکە کچێکی ھەیە.