لە ڕاپرسیەکدا پارتی داد و گەشەپێدان بۆ یەکەم دابەزیە پلەی دووەمی پارتەکانی تورکیا

ناوەندێکی راپرسی تورکیا لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردوەتەوە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو دەیەی رابردو پارتی کۆماری گەلان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و زۆرترین دەنگی لەلایەن بەشداربوانی راپرسیەکەوە بەدەستهێناوە.   

لە راپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی گشتی ئەوراسیادا ئاماژە بەوەکراوە" کە پارتی کۆماری گەلان پلەی یەکەمی بەدەست دێنیت و پارتی داد و گەشەپێدانیش پلەی دوەم بەدەست دێنێت، کە زۆرترین دەنگیان لەلایەن ئامادەبوانی ڕاپرسییەکە پێدراوە".  

کەمال ئۆزکیراز، بەڕێوەبەری ناوەندی ئاکام، ڕایدەگەیەنێت، لە راپرسیەکەدا ئەو پارتە تازانە ئەژمار نەکراون کە لەلایەن دۆستە کۆنەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بڕیارە لە داهاتودا دابمەزرێن، هۆکاری سەرەکی داکشانی جەماوەری پارتی داد و گەشە پێدان بەهۆی شکستی بو لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا.  

هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بە پێنج ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و لەمساڵدا 57 ملیۆن و 58 هەزارو 636 دەنگدەر لە 12هەزار و 784 خوێندنگە و لەسەر 194 هەزار و 390 سندوق مافی دەنگدانیان هەبوو، هەزارو 250 پۆستى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا لەگەڵ 20 هەزار و 500 ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى هەڵدەبژێردرێن. 



ئه‌م بابه‌ته ‌520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:39:10/09/2019