لە هەشت مانگدا ١٩٠ کەس لە رۆژهەلآتی کوردستان خۆیان کووشتووە


لە ماوەی هەشت مانگدا ١٩٠ کەس لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری جیا جیا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.  

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کە بەڕۆژی جیهانی پشتگیری خۆکوشتن دادەنرێت، بە پێی ئامارێکی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە هەتا ئەمڕۆ ١٠ی سیپتەمبەر کە بە ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوشتن ناسراوە، لانیکەم ١٩٠ کەس لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ناسنامەیان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.   

هەر لە ئامارەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤدا هاتووە، ٢٣ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، لە کۆی ئەو ١٩٠ کەسەی کە خۆیان کوشتووە ٩٣ کەسیان ژن و ٩٧ کەسیان پیاو بوون، هاوکات ٤٤ کەس لەوانەی خۆیان کوشتووە، تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و ٢٥ کەسیان کچ و ١٩ کەسیشیان کوڕ بوون. 





PM:03:43:10/09/2019