قەرزی 25 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران دەدرێت

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، وەجبەیەكی نوێی پێشینە بەفەرمانبەرانی حکومی دەدات كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە تا 25 ملیۆن دینار دەبێت.

لە بەیاننامەیەكدا بانكی رافیدەین ئاشكرایكردوە، ئەم وەجبە نوێیە 5هەزار و 800 فەرمانبەری دەوڵەت دەگرێتەوە، كە توانیویانە كارتی ئەلیكترۆنی بانكەكە بەدەست بخەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو پێشینەیە لە رێی پەنجەمۆری داواكراوەكەوە دەدرێت و بە نامەیەكی مۆبایل لەخەرجكردنی پارەكە ئاگاداردەكرێتەوە.

بانكی رافیدەین بەردەوام پێشینە بەفەرمانبەران دەدات و بەرپرسانی بانكەكەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی لقیان لەكوردستان ناتوانن پێشینە بەفەرمانبەرانی  هەرێم بدەن.


ئه‌م بابه‌ته ‌2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:50:10/09/2019