نەیماری دەستی بە گریان کردووە

باوکی نەیمار بۆیەکەمجار باس لە شکستیهێنانی گەڕانەوەی نەیمار دەکات جارێکی تر بۆ یانەی بەرشەلۆنەو رایدەگەیەنێت ئەوەی لە توانامان بێت کردمان بۆ گەڕانەوەی بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.

باوکی نەیمار دەڵێت،نەیمار زۆر دڵتەنگبوو کاتێک هەموو شتێک شکستیهێنا، ئەو پەیوەندی بەهاوڕێکانیەوە کرد لە بەرشەلۆنەو دەستی بە گریان کرد کاتێک هەواڵی ئەوەی پێدان کارەکانی گەڕانەوەی وەستاوەو سەرکەوتوو نەبووە.

پاشان دەڵێت" بەهۆی نەبوونی بەندێک لە گرێبەستەکەی نێوانمان بۆ هەڵوەشانەوەی، ئێمە رووبەڕووی زەحمەتی بووینەوە، ئەگەر ئەو بەندە هەبوایە ، دەمانتوانی نەیمار بگەڕێنینەوە بۆ بەرشەلۆنە.



PM:07:13:10/09/2019