پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی هەڕەشەی کوشتن دەستگیرکرد

پۆلیسی پێنجوێن، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"دوای ئەوەی هاوڵاتی  (ن ، خ ، م) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردوە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات".

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە توانراوە هەردو تۆمەتبارەكە (ك ،ف ، ق) لەدایكبوی 1981 و (ر ، ل ، ح) لەدایكبوی 1997 دەستگیربكرێن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:07:26:10/09/2019