ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕاییدەگەیەنیت، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەیی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و بە پێی خشەتەیی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت. 

تا ئێستا تەنها مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دراون.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەرنامەیەتی، تا ٢٤ی مانگ بەپێدانی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بهێنێت.



ئه‌م بابه‌ته ‌2234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:49:11/09/2019