جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت "ئەگەر ئەنجومەنێک دروست ببێت کە دەستی حکومەت و پەرلەمان ببەستێت و دەست وەربداتە کاروباری ئهو سێ دامەزراوەیە ئەوا بەڕاستی من پێم باش نیە".
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا، جێگری سهرۆكی هەرێمی کوردستان كەهاوكات ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتیە بە دەنگی ئەمریکا راگەیاند "لە ڕاستیدا من هیچ زانیارییەکم نیە لەسەر ئەو ئەنجومەنە یان هیچ باسێک کرابێت لە مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتی یەکێتی، بەڵام هەموان دەزانین کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، هەروەها حکومەت هەیە کە ئەمانە هەموی بە یاسا ڕێکخراوە، هەریەکە کاری خۆی هەیە و لە بواری خۆیدا کاردەکات".
لەبارەی یەکڕیزی خەڵکی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەمو یەکڕیزییەکی ئەم میللەتەم پێباشە جا بەهەر ڕێگایەک هەیە، لەژێر سێبەری هەر ناوێکدا هەیە تەنها ئەوە دەڵێم دەستوەردان لەکاروباری حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان هێڵێکی سور بێت ئەگەرنا یەکڕیزی لەژێر هەر ناو سێبەرێکدا بێت وە هەرکەس بەرپرسی بێت من پێم باشە