جۆن بۆڵتن سوپاسی ترەمپ دەكات

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند كە لەسەر داواكاری دەستی لەكاركێشاوەتەوە و سوپاسی ترەمپیش دەكات بۆ پێدانی دەرفەتی كاركردن لە كۆشكی سپی.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند كە داوای لێكردووە دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكات، جۆن بۆڵتن راوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسی "شەوی رابردوو دەست لەكاركێشانەوەم پێشكەش كرد، سەرۆك ترەمپ وتی: با سبەینێ قسە بكەین".

بۆڵتن لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی نووسیویەتی "دەست لەكاركێشانەوەم وەك یاریدەدەری سەرۆك بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی پێشكەش دەكەم، سوپاس بۆ پێدانی ئەم دەرفەتە بۆ ئەوەی خزمەتی وڵاتەكەمان بكەم".

رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاند كە چیتر پێویستی بە خزمەتگوزارییەكانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی نییە و وتیشی: كە لەگەڵ زۆرێك لە پێشنیازەكانی جۆن بۆڵتن هاوڕا نەبووە و ئەویش هاوشێوەی ئەوانی دیكەی ئیدارەكەی، جیاوازی لە بیروبۆچونیاندا هەبووە.

لە 9ی نیسانی 2018 دا بۆڵتن وەك راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی‌ ئەمەریكا دەستبەكار بوو، پێشتریش 25 ەمین باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان بووە لە رێكخراوی‌ گشتی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان.



PM:12:55:11/09/2019