ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان میریان قادر، نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە.
میریان نوێترین وێنەی خۆی کە لە وڵاتی لەندەن گرتووە و لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت میریان جلی کوردی پۆشیوە و ئاڵایی کوردستانی بەسەر شانەوەیە، میریان ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بۆ ماوەیەکی کاتی کوردستان جێدێڵت و دەڕوات بۆ وڵاتێک کە زۆربەی شتەکان بۆ خۆی سوپرایزە.
میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.